واردە

1. وشەیەکی هەورامییە واتا: خۆراک، خواردەمەنی؛ 2. خوراو، خوریاگ.

پەرۆش

خەم، داخی دڵ.

سۆزە

1. سۆز، گۆرانیی بە دەنگی نزم؛ 2. تەزووی سەرما؛ 3. سۆراخکردنی خەبەر؛ 4. خۆشەویستیی.

لاوۆ

رۆڵە، وشەی دەنگدان و دەستوورە، بۆ روو لە کوڕی لاو و گەنج بەکار دێ، وەکوو نەکە لاوۆ، نەکە کوڕۆ.

میتراداد

میتراداد یان مێهرداد، یەکێ لە شوانەکانی ئەژدەهاک بووە کە نێوی ژنەکەی سپاکا بووە.

سریوە

1. سروە، شنە، بای بسکان؛ 2. جریوەی چۆلەکە.

نەونەمام

داری نەمام، نەمامی تازەگەییشتوو. بڕوانە بۆ نەوزەڕ.

ڕامە

رامکە، ماڕکه، راوکە‌، ئەو هێلکەیەی دەبن مریشکی دەنێن بۆ ئەوەی هێلکەکەی لە شوێنێکی دیکە نەکا و دەڵەی نەکا.

باوێژان

باهاوێژ، باوەژێن، باشێنەر، کوولری ساردکردنەوەی ناو ماڵ یا شوێنێکی دیکه، باهاوێژ، دەزگا یان کەرەسەیەک کە با باوێژێ.

سەرسیان

دێیەکە لای دێیەکانی (مەمەنداوا و دێبیژە) کە لە تیرەی ترکەرەشەن، لە باشووری کوردستان .

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!