هاوناس

ئاشنای یەکدی، دۆستی یەکتر.

بابیلان

وشەی خۆشەویستی بۆ دوانی لە خۆ گچکەتر.

ڕێشان

1. رێشاندەر، رێگانیشاندەر، کەسێ کە ئینسان شارەزای رێ دەکا؛ 2. نیشانەی رێگە بۆ شارەزایی.

قەڵاتان

1. نشینگەی میر و مەزنان؛ 2. خانووی سەر کێو؛ 3. نێوی گوندێکە لە ناوچەی شاروێران لە هەرێمی موکوریان کە سەر بە شاری مەهابادە و بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی خەڵکەکەیان قەڵاچۆ کرد و مامۆستا هێمن سەبارەت بەو رووادوە شیعرێکی داناوە:

ئاژوان

گوندێکە لە ناوچەی چلچەمە لە هەرێمی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

هۆسا

وەسا، ئاوەها، بەمجۆرە.

خازما

خاسما، به‌تایبه‌تی.

مەستانە

ژنی چاومەست و جوان و دڵگیر.

مژۆڵ

برژۆڵ، برژانگ.

ئارشام

1. بەهێز و زۆردار؛ 2. نێوی یەکێ لە گەورە‏سەردارانی سەردە‏می ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!