قاسپە

قەبقەب، چریکەی کەو، دەنگی کەو.

گوارە

گۆشوارە، گوارەی گوێ.

کاروان

سەرقافڵە

گوڵڕوو

روومەت وەک گوڵ، دیمەن چەشنی گوڵ.

چان

1. جەنجەڕ، دەزگایەکی‌‌ درووستکراو لە دار و ئاسنە کە بۆ کوتانی گەنمی دروێنەکراو بەکار دەبرێ و پەڕەپەڕەی ئاسنی پێوەیە کە کوڵەشی گەنمەکە ورد دەکا و ئامادە دەبێ بۆ شەن و کەو کردن. 2. ئامرازێکە لە جۆماڵدا بەکاری دەبەن و جۆگەی ئاوی پێ خاوێن دەکەنەوە. 3. زەنگۆڵەی خەبەردارکردن.

زاوە

نێوی ئەستێرەیەکە.

خاوێر

نێوان خه‌و و بێداریی.

فراوین

فراڤین، ژەمی نیوەڕۆ.

کاراک

کاراکا، کان، زەوینێ کە شتی بەنرخی تێدا هەیە و هەڵیدەکۆڵن بۆ کەڵک لێوەرگرتن.

جێوار

وشەیێکی کۆنی کەڵوڕیی یە بە واتای سەقامگرتوو، نیشتەجێ، وەکوو: نیشتەجێی کەرکووکین.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!