باگر
باگا، رۆچنەی با، بە شوێنێک دەگوترێ کە با بیگرێتەوە، یان با بگرێتە خۆی.
لانۆ
بچووککراوەی وشەی (لان)ە کە مانای هێلان و شوێن و جێگای ژیان دەدا و ئاماژەیە بە هێلانەی باڵندە و پەلەوەر.
یاردڵ
دۆست و هاواڵی دڵ، ئینسانی عاشق و دڵدار.
خەمۆ
خەملەکۆڵ، خەمهەڵگر، بەکەسێک دەگوترێ کە بەخەم بێ بۆ هەموو کەس.
بەیسە
بە زاراوەی هەورامی واتە سەهۆڵ، شەختە، رچە.
ئەرسەم
نێوی تیرەیەکی کوردە لە باکووری کوردستان.
پەترۆ
قرتماخە، تێ، تۆژگ، توێژی تەنکی سەربرین، برینێک تازە توێژی بەستبێ، برینی پەترۆبەستە.
لەیزۆک
کەسێ کە باش سەما دەکا. لە وشەی (لەییستن) کوردی کرمانجیی کە دەبێتە کایەکردن وەرگیراوە.
ڤارسۆ
نێوی گوندێکە لە ناوچەی دەرسیم، لە کوردستانی تورکیە.
پەرکانە
1. سەرچنکردنی کڵاش و گیوە؛ 2. رنینی پەڵکی سەرەوە لە تووتن و ریحانە؛ 3. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان.