جەربەزە
1.جەزرەبە، ئازار؛ 2. دانەسەکناو، هاروهاژ؛ 3. بوێر، ئازا، بەجەرگ، دڵدار.
ڕەژان
1. چاورشتن؛ 2. مووڕەنگکردن.
مەرا
نێوی چیایەکە لە سیدەکان لە کوردستانی باشوور.
فرێش
فریش، بڕوانە ئەسرین لە بەشی نێوی کچان.
پێزان
1. شارەزا؛ 2. بەئەمەگ، چاکەلەبەرچاو.
گاداتاس
خوداداو، فەرماندەرێکی ماد بووە کە بەرپرسی یەکێ لە لەشکرە پیادەکانی کوورشی هەخامەنشی بووە.
پەریچەم
چەم واتە: چاو بە هەورامی و پەریچەمیش واتە: چاو وەکوو چاوی پەری.
گوندی
لادێیی، خەڵکی دێهات، کرمانج.
مینا
1. شیشە، بلۆر؛ 2. ئاماژە بە گەردنی بەرز و جووان، (گەردن مینای تەڕ)؛ 3. ڕوو، ڕوومەت، (وازی لێ بێنە، مینای خۆت مەشکێنە)، واتە: حورمەتی خۆت مەشکێنە؛ 4. لە زاراوەی کرمانجیدا مینا واتە: وەکوو، وەک، وێنە، نموونە، (مینا گولا سۆسن: وەکوو گوڵی سوێسن)؛ 5. مینا نێوی دایکی پاپەکی باوکی ئەردەشێری پاپەکان بووە. لە پێوەندیی لەگەڵ مینادا دەبێ بگوترێ: (هۆزی بازرنگی (بەرزنجی) کە لە دواییدا بووە بە (بازرگان)، یەکێکن لە هۆزە گەورە و دێرینەکانی کورد. لە کۆپەڕی (المسالک و الممالک)دا، کە ساڵی 846 ی زایین نووسراوە، هاتووە: لە ناوچەی شووانکارەدا چووار هۆزی گەورەی کورد ژیاوە، بە نێوەکانی: هۆزی بازرگان، هۆزی ئەردامی کوڕی جووانا، هۆزی گۆریا، هۆزی سوواران. هۆزی بازرنگی زۆر کۆنن و دەگەڕێنەوە بۆ پێش لە دایکبوونی حەزرەتی مەسێح. لە سەرەتای سێهەمی زاییندا، ساسان نێوێک، کە زۆر ڕۆشنبیر و زانا بووە و گەورەی ئایینی زەڕدەشتی بووە لە پەرستنگای (ئاناهیتا)، کچێکی لە هۆزی بازرنگی (بەرزنجی) کورد خواستووە، ئەم کچە نێوی (مینابەهەشت) بووە، یەکەم منداڵی مینابەهەشت و ساسان کوڕ دەبێت و نێوی دەنێن پاپەک. کاتێ پاپەک گەورە دەبێت و خێزان پێکەوە دەنێت، ئەویش یەکەم منداڵی کوڕ دەبێ و نێوی دەنێ ئاردەشێر، لەم بنەماڵەیەوە ئیمپەراتۆری ساسانیی درووست بووە، کە ئایینی زەڕدەشتیی ئایینی ڕەسمی دەوڵەت بووە و ئاڤێستا لەسەردەمی ئەماندا، لەسەر 21 پێستی گا، بە ئاوی زێڕ نووسراوەتەوە. لێرەدا بۆمان دەردەکەوێ کە (مینابەهەشت) دایەگەورەی ساسانییەکانە.
سالۆر
ژیر و تێگەشتوو، بەئاوەز. وەکوو: ژنێکی سالۆرە.