ئارمیش
ئاورێشم، هەورێشم.
سینەم
1. سیمەن، وێنەزیو، چەرمەڵەی زێواسا، شتێک لە زیو درووست کرابێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە:
ئەورام
1. چاکە، بەخشش؛ 2. رەوا؛ 3. سازگار؛ 4. درووست؛ 5. باش.
داگا
نهنک، دایهگهوره.
زریسک
زریشک، داریکی کەم بالایە کە بەرێکی رەش و ترش دەگرێ.
نوخشە
1. نوخشانە، هیواخواستنی مراد بۆ کەسێک، ئاواتخواستن، وەکوو: فڵانەکەس ژنی هێنا یان مێردی کرد، نوخشە بێ لەتۆش! لە موکوریان لە شایی و داوەتاندا هەر کچێک مێردی نەکردبێ و هەر کوڕێک ژنی نەهێنابێ، پێیان دەڵێن: نوخشە بێ لە تۆش، واتە بۆ تۆش، بۆ تۆش ببێ؛ 2. نۆبەرەی دەخڵ، دەخڵودانی فەریک، دانەوێڵەی نەگەییشتوو.
هاسێن
هەستیار، خاوەن هەست. ئەو کەسەی کە وردکۆڵ و وردبینە لەکار و تێکۆشاندا. (یەکجار هاسێنە! دەڵێی ئاسکە!)
وەهران
رۆژێکە لە هەر مانگێک لە مانگەکانی ئایینی زەڕدەشتیی.
کاشان
1. کاشێل، شوێنگێڕان، شوێنهەڵکردن و دۆزینەوەی کەسێک بەجێگەپا؛ 2. نێوی گوند و عەشیرەتێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
وێشا
بە هەورامی واتە: خۆی، خۆیان.