بەدری

مانگی تەواو، مانگی شەوی چوواردە.

سیروان

رۆباری خوڕ و بەلەز؛ نێوی چۆمێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە سێ شوێنەوە سەرچاوە دەگرێ و دەڕژێتە لەمپەری دەربەندی خان لە باشووری کوردستان.

فەتان

بنیاتنانەوە، ئاواکردنەوە یان لەسەرڕا کێڵانەوەی زەوینی بایەر و دەێم.

هەژین

1. راژان؛ 2. نرخ؛ 3. بزووتن.

بریقە

درەوشانەوە، درەوشین، تیشکهاویشتن.

هەیاسە

کەمەرەی زێڕ و زێو.

خەبات

1. کار و تێکۆشان؛ 2. ئەم واژەیە، وشەیەکی کۆنی باکووری کوردستانە و بۆ کار و تێکۆشان بەکار دەبرێ، بەڵام دوایی لە ئەدەبیاتی سیاسیدا بە جێگای وشەی (موبارزە) جێگەی گرت. وەکوو، خەباتکار: موبارز.

جوانڕوو

دیمه‌ن جووان، جووانچاک.

دۆزان

1. کۆی وشەی (دۆز) بە واتای مەبەست و مەرام لە ژیاندا، وەکوو: دۆزی کورد، دۆزێکی ئاڵۆزە؛ 2. پاشگری وشەیە بە واتای بشکنین و دۆزین.

ئاژین

1. ئاوبەردانە سەر شێف بۆ نەرمبوونەوە؛ 2. ئاوەنیاکردن؛ 3. زبر وەک زبری بڕبەند و بەرداش.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!