شلێرە
1. گوڵی شلێر؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە.
نێچیر
ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.
بێشۆرا
گوندێکە لە لای مێگر لە کن رواندز لە کوردستانی باشوور.
شەنگەدار
1. شۆخ و سەرحاڵ؛ 2. داری جووان و لەبار.
سپیندار
سپیدار، داری تەورێزی.
ساتیار
سادیار، تیرەیەکن لە کورد کە لە دەوروبەری روانسەر و جوانڕۆ و چەمی سیروان دەژین.
شەکراو
1. ئاوی شەکر، شیرین وەکوو شەکر؛ 2. گفتولفت شیرین.
ڕازیانە
1. گیایەکە بۆ دەرمان؛ لە کوردەواریدا دەڵێن: رازیانە بۆ دڵێشە باشە. دڵێشە مەبەست لە ئاشک، گەدە (میعدە) یە. دەستەواژەیەک هەیە دەڵێ: (پڕ ماڵیان بوو لە رازیانە کەچی خوەی بە دڵێشە مرد)؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
پرپرە
1. پووڵەکەی ماسی؛ 2. بریقە و ئۆییەی زینەتیی؛ 3. پەرەنگی گوارە؛ 4. پەڵپینە، گیایەکی شینی زۆر ناسک و جوانە لە باخ و بێستانان و کوێستانان دەڕوێ و وەکوو چڵی نۆک دەچێ بەڵام گەڵاکانی جیاوازە و بۆ زکێشە باشە.
پووریا
1. میمکەزاگ، خوشکه زاگی باب یان دایک؛ 2. رێک و پێک.