تاشان

1. هەڕەشە و گوڕەشە؛ 2. خولقاندن و وەدیهێنان‌؛ 3. سزادان، جزیادان.

ئاوێزه

1. ئاوێز، ئاوێزان، داڵۆسکه‌؛ 2. ئاوێزه‌ی گواره‌، پڵپڵه‌؛ 3. قه‌ندیل، چرای لووسته‌ر، چلچرا.

چاوەرچین

گوندێکی ناوچه‌ی بۆکانه‌ نزیک ئاخته‌ته‌ر که‌ له‌گه‌ڵ شێخله‌ر کێوێکیان دۆژه‌.

کوردان

کۆی وشەی کورد، کوردگەل، کوردەیل.

پەرۆش

خەم، داخی دڵ.

سارە

بەرەبەیان، سۆزوو، شەوەکی.

ژالیان

ناوێکی ژنانەیە و نازانم لە چییەوە هاتووە.

زاوە

نێوی ئەستێرەیەکە.

بریقە

درەوشانەوە، درەوشین، تیشکهاویشتن.

بەختان

بەوشانسیی، تووشبوونی نەهات. بەداخەوە ئیمڕۆ بەختانمە و هەر بەو تێرم.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!