دیدە
1. چاو؛ 2. دیتی، بینی؛ 3. بهئهزموون.
تەموورە
تەنبوور، تەلموور، تەموور، تەمیر، تەموورە، سازێکی کۆنە کە لە دوو وشە پێکهاتووە، ئەگەر تەنبوور بێ، دەبێتە: تەن بە واتەی لەش و موور بە واتای شیوەن و زاری. ئەگەر تەلموور بێ، دەبێتە: تەل بەواتای سیم و مووریش بەواتای شین و هاور و ڕۆڕۆ. کە هەر دووکیان دوو وشەی کۆنی کوردین، کە فارسەکان کردوویانە بە تەنبوور و تەنبووریش هیچ واتا و مانایەک نادا و بگرە تەلموورە.
فەرزین
1. رێکوپێک، لەبار و جووان؛ 2. خۆدزینەوە و هەڵاتن بە خشکە.
تەڕڵان
1. جۆرێک بازی راوکەرە؛ 2. جوان و دڵڕفێن.
مەرام
دۆز، مەبەستی دڵ.
ژاکۆ
نێوی چیایەکە لە ناوچەی سەرحەد لە باکووری کوردستان.
زاتۆرە
تۆرەمە، نەوە و نەبیرە.
هۆگر
خووپێگرتوو، گورۆپێگرتوو، ئونس بە شتێک بەستن.
پەرەم
تاقم، دەستە، پۆل.
ئاژین
1. ئاوبەردانە سەر شێف بۆ نەرمبوونەوە؛ 2. ئاوەنیاکردن؛ 3. زبر وەک زبری بڕبەند و بەرداش.