ڕەپۆش

رەپۆشە، پۆشایی، ئاهووتە. بۆ نموونە: رەپۆشەی ئەم ماڵە دڵتەنگە. مووشەک دەڕوا بۆ رەپۆشە. رەپۆشەی سەربازیی ناخۆشە. لە رەپۆشەیەکی دۆستانەدا.

زاویتە

1. نێوی دۆڵ و شارۆچکەیەکە لە بادینان لە کوردستانی ئێراق؛ 2. بای ساردی رۆژەڵات.

زەڵێ

1. شوێنی لێژ و سەخت لە چیا؛ 2. نێوی گوندێکە لە داوێنی چیای ناوزەنگ لە باشووری کوردستان.

ماندان

1. کۆخی تاک و تەریک لە چیا و زۆزان؛ 2. نێوی کچی (ئەژدەهاک) ی پاشای (ماد) و نێوی دایکی کوورشی هەخامەنشی بووە کە لە تیرەی ماد بووە؛ 3. نێوی گوندێکە لە ناوچەی بارزان لە باشووری کوردستان.

نوا

1. وشەیێکی کەڵوڕییە، واتای: پێش، بەر، پێشەوە، بەرەوە دەدا؛ 2. شوێنێ کە باران نەیگرێتەوە؛ 3. ئەشکەوت، غار، زاخە؛ 4. هەر جارێ لە بارینی بەفر.

ڕوار

1. رۆبار؛ 2. گوندێکە لە نزیک گوندی (هەجیج) لە هەورامانی کوردستانی رۆژهەڵات.

خرخاڵ

1. بازنه‌ی قۆڵ؛ 2. پاوانه‌ی پا.

شەکیلە

پارچە هەمبانەی خۆشکراو بۆ سەر دەفر داگرتن.

سەهەن

1. سەهەنگ، سێبەر، سێوەر؛ 2. کێوێکە لە نێوان کوردستان و ئازەرباییجان؛ 3. سینی نانخواردن؛ 4. سێبەری خەستی دار؛ 5. سەرمای زۆر؛ 6. جۆرێ ترێیە کە (سەهەنەیی) یا (سەهەنپەروەرەدە) شی پێدەڵێن.

هەلار

1. تینی ئاگر، هاڵاوی ئاگر؛ 2. هەلاهەلا، هەلارهەلار، لەبەریەکچوو، وردوخاش.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!