شالوور

ریشۆڵەی رەش، گاوانی.

ئانیک

1. به‌رنیسکێ، به‌ره‌نسکێ، هه‌نسک. 2. ئانیشک.

سارا

سەحرا، بیاوان؛ نێوێکی ژنانەیە. بڕوانه بۆ زارا.

ئاگری

چیای سەربەئاگر، گڕکان، ئاگرپژێن؛ شۆڕشی ئارارات بە رابەریی شێخ سەعیدی پیران لە باکوور‌ی کوردستان لە چیای ئاگرییەوە هەڵگیرسا. بڕوانە ئارارات.

خۆڕسک

خۆزا، درووستنەکراو، بەخۆخولقاو.

ڕێژە

لێرەدا بە واتای سان و خۆنیشاندانی سپا و لەشکر دێ.

ئۆخه‌ی

ئای چخۆشه‌، ئای چه‌ندم خۆش ئه‌وێ، ئۆخه‌یش، ئۆخه‌یچ.

سەرسۆ

گوندێکە لە لای (بەردەکۆز و مەمەنداوا) لە ناوچەی رواندز لە باشووری کوردستان.

ئارتیم

پاڵەوانێکی سەردە‏می مادەکان بووە. بڕوانە وشەی ئار.

بەیتاس

گوندێکە لە 50 کیلۆمیتری شاری مهاباد، کە رێگای مهاباد بۆ سەردەشت بەبەر ئەم گوندەدا تێدەپەڕێ. 1. (بەت) لە زمانی مادیدا واتە گەورە و مەزن، کە هەمان وشەی (بەد)ی پاشگری وشەی (مووبەد)ە، کە لە موو یان موغ و بەت پێکهاتووە؛ 2. موغ واتە بەرپرسی ئایینیی زەڕدەشتییەکان و بەد و بەت و پەت و باد و پات، واتە گەورە و مەزن کە بەسەر یەکەوە، دەبێتە گەورەی زەڕدەشتییان؛ (بەت) لەگەڵ وشەی (بەیت)ی کوردیی کە ریشەکەی لە (پاد)ی ئاوێستایی و (پۆیێت)ی لاتینی کە هەردووکیان واتای شیعریش دەدەن نزیکە و دوور نییە یەک ریشە بن. بڕوانە هۆنیا لە بەشی کچان. ئاس لە زمانی مادیدا بە مانای مەڵبەندە، کە ستێن و ستان و ئوستان و ئاستان، هەر لەو ریشەیەن. لە زمانی پەهلەویدا، ئەو وشەیە بۆتە وستان. لە کارنامەی ئەردەشێری پاپەکانیشدا، شارستێن، شتەروستان نووسراوە. بەیتاس کە لە بنچینەدا بەتئاس بووە، واتە مەڵبەندی گاوران. لە کوردستان ئاوایی دیکەشمان هەنە کە پاشگرەکەی (ئاس)ە وەکوو: سوێناس لە مەڵبەندی گەورکی مەهاباد، کە سوێئاس بووە بەمانای مەڵبەندی نوور؛ هەروەها نەڵاس لەلای سەردەشت کە وێدەچێ نێڵئاس بووبێ کە واتای مەڵبەندی ئاور دەدا. بڕوانە بۆ گۆران.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!