حەمۆ
کورتکراوەی نێوی موحەممەدە.
دڵشا
کەسی دڵخۆش، کورتکراوی دڵشاد
قشڵاخ
1. زستانەوار؛ 2. دێی دابڕاو لە دێی دیکە؛ 3. گوندێکه لەلای سنە کە لەمپەرێکیان لێ بەستووە.
ڕێزاڵ
پارچەی باریکی وەک هەودا.
هەژەند
سەیر و سەمەرە، سەرسووڕێن.
هانیس
هان یان هانە، نێوێکی کۆنی کوردییە کە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە هاتنی زەڕدەشت و وشەیێکی کۆنە لە زاراوەی هەورامیدا کە یەکێکە لە زاراوە کۆنەکانی زمانی کوردیی. واتای هانیس: 1. کانی بن سێبەر، کانی لانسار؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی سنە لە بنپاڵ گوندی خەیارە، کە دوو گوندی نزیک بە یەکن.
هەنگڤ
هەنگوین، هەنگوێن.
ئارگۆن
سوور و گەش لە رەنگی ئاگر.
پۆلان
مانگی رەشەمە، سێهەم مانگی زستان.
جانۆ
1. خۆشەویست؛ کوردی زاراوەکرمانج بە گشتیی بە گیان دەڵێن: جان، (جانۆ) ش بچووککراوەی (جان) ە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە کە کراوە بە تورکی: (جانۆ جانۆ جان قوربان).