مادۆسا
نێوی هۆزێکی کورد بووە لە ناوچەی کەرکووک کە بە دەستی دەوڵەتی خوێنڕێژی عوسمانی هەڵداژراونەتە قبرس و لەوێ ماونەتەوە و لە نێوان تورکدا زمان و فەرهەنگی خۆیان وردە وردە لەبیر کردووە و بوونەتە تورک.
چاوە
1. دەستەچیلەی ئاگر؛ 2. ژوورێک لە خانوو؛ 3. کانیاو؛ 4. کونی پلوورەهەنگ؛ 5. رووبینی و ریا؛ 6. ئاماژەیە بە چاو بۆ منداڵی نازدار و خۆشەویست.
شاپەری
شای پرییان، پەری هەرە جوان.
فرێش
فریش، بڕوانە ئەسرین لە بەشی نێوی کچان.
پەرێ
1. بە زاراوەی هەورامی واتە: لەبەر، بۆلای؛ 2. پێرێ، پێرەکە؛ 3. سووکەڵە نێوی (پەری)یە.
ئارێز
1. ئاوڕێژ، کانیاوی مشەمەر؛ 2. ئاودڕ؛ 3. کێوێکی بەرزە کە لە باکووری شاری سنە لە سەر رێگای سنە بۆ مەریوان هەڵکەوتووە، ؛ 4. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی ماد بووە؛ نێوی گوڵێکی بۆنخۆشی تەمەنکورتە.
ڕەگەز
بنچینە، نژاد.
شاهینە
1. ژنی شا، شاژن؛ 2. خۆشی و شادی.
وانە
1. دەرز و دەور؛ 2. پاشگری پاڵدان: لووتەوانە، دەستەوانە؛ 3. پاشگری بە واتا ئەوانە: هەمووی لە لای وانە.
ڕێزان
1. بەڵەدی رێ، شارەزای رێ؛ 2. بیرەوەند و زانا؛ 3. وەرین و بەربوونەوەی گەلأ، گەلأرێزان؛ 4. نێوی دوو گوندە لە کوردستان.