کەما
گیایەکی بەرزی گەڵادەرزییە کە ئاژەڵ دەیخوا و لەگەڵ گیای دیکە وشک دەکرێ و زستان دەدرێ بە ماڵات.
پەرە
ئەو زەوینەیە کە لە کێڵاندا وەبەر ئاسن ناکەوێ.
ڕاوە
1. شیکردنەوەی واتا؛ 2. فەرمانە بە وەستان، بوەستە.
پۆپەشمین
پێخەفێکی زۆر ناسکە کە لە خوری درووست دەبێ.
پریشک
1. پریشکی ئاو و شەتاو؛ 2. فریشک، مەڵاژوو، مەڵاژگ.
فرازە
پەرێز، جێگەی دەخڵی درەوکریاگ.
هەڵات
هەڵاتن و ڕاکردن؛ دەرکەوتنی مانگ و خۆر و ئەستێرە و هیدیکە.
ئاویهر
کێوی ئاوهزا، چیایهک که کانیی زۆری ههبێ، کێوێکه بهرانبهر به شاری سنه و جێگای سهیرانی خهڵکی شارهکهیه.
سینا
1. نێوی تیرەیەکی کوردە کە لکێکن لە هۆزی زازا و لە رۆژهەڵاتی خەرپووت لە باکووری کوردستان دەژین؛ 2. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان .
سیروان
رۆباری خوڕ و بەلەز؛ نێوی چۆمێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە سێ شوێنەوە سەرچاوە دەگرێ و دەڕژێتە لەمپەری دەربەندی خان لە باشووری کوردستان.