بەرزیا

باڵابەرز. ئەم نێوە هی سەردەمی مادەکانە کە کوری داریووش بووە.

یەمان

1. زۆربەهێز؛ 2. نەترس و ئازا؛ 3. زیرەک و بە دەستوبرد؛ وشەی زیادی لە گۆرانیی کوردیدا وەکوو: ئاخ و یەمان.

گوڵبۆن

بۆن وێنەی گوڵ، ژنێک که بۆنی خۆشی لێوە بێ.

ئاڤزێم

ئاوزێم، کوێرەکانی، کانیاوێ کە بەهاران دەژیێتەوە و هاوینان وشک دەکا.

زاپان

1. لکی چۆم و لقی رۆخانە؛ 2. بەردی ساف و لووس و ناسک کە منداڵ لە قەرخ چۆم کایەی پێدەکا.

ئاڵانا

1. دۆڵی پێچەڵپێچ؛ 2. دۆڵێکە لە نێوان خەلیفان و رانیە لە باشووری کوردستان.

فەرسەند

دەرفەت، هەلی لەبار بۆ کارێک، کیس.

شانئازین

خوێنەری هێژا، ئەگەر دەتەوێ، نێوی تازە و دەستی یەکەم بۆ منداڵەکەت دابنێی، دەتوانی بە لێدانی دوو وشە لە یەکدی، وەکوو ئەم نێوانەی کە لە پاڵەوە ریز کراوە، ناوێکی نوێ درووست بکەی و ئەمانەش هەندێ نموونەن کە دەتوانی، مانای وشەی دووهەمیان لە کۆپەڕەکەدا دەربێنی. بۆ نموونە: واتای شان دەزانی کە دەبێتە شان و شکۆ، یان شانەی هەنگوێن، شان لەگەڵ نێوێکی دیکە لێک بدە و ناوێکی تازە درووست بکە.

شایار

بڕوانە شالیار.

هاژین

هاژان، هاژە. (دەنگی ئاوهەڵدێر)

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!