دیبا
بهرچاو هاتبا. وهکوو: سهربهستیم بهچاو دیبا خۆش بوو.
خاشیل
کهشکهکی سهربهرۆن، خواردنێکه له شێوهی حهلیم.
رۆهات
بەرەوبوو. (کێوەکە وەرەقەی کرد و بەسەرماندا رۆهات).
بازگر
1. کێوێکە لەلای سەردەشت؛ 2. هێمایە بە چیای سەخت و هەڵەمووت کە مەلگەلێکی وەکوو باز و هەڵۆ و هیدیکە هێلانەی لێدەکەن.
گەشی
روومەتگەش، جوان و لەبار.
ژەرێژە
1. شوێنێ کە کەوی زۆر بێ؛ 2. نێوی گوندێکە لە داوێنی چیای کۆساڵان لە هەورامانی کوردستانی رۆژهەڵات.
چاکار
کارباش، کەسێ کە کاری باش و بەکەڵک ئەنجام دەدا.
لاڤە
1. وشەیەکی کرمانجییە، واتە: شفا و لاڵە، تکا و پاڕانەوە؛ 2. جەحێڵ، خورت، گەنج؛ 3. نێوی ئەشکەوتێکە لە ناوچەی حەکاری لە کوردستانی تورکان.
ئاربیان
نێوی یەکێ لە پێنجەمین پاشاکانی ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.
ڤەبوور
پاشەکەوت، پاشەنیا، پاشەناز.