ئەڤین

عەشق و دڵداریی، خۆشەویستیی، حەزلێکەریی.

شاباڵ

1. شاپەڕ، گەورەترین پەڕەکانی باڵی مەل؛ 2. ئەندازەی لەسەر پەنجەوە هەتا ئەستۆ.

ئاوونگ

ئانگوو، مێلاق، ئه‌و ترێیه‌ی که‌ به‌ گوریس یان شووڵ به‌ سرمیچی ژووره‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێ، یان داڵۆسکه‌ ده‌کرێ بۆ زستان.

گوڵاو

ئاوی گوڵ، گوڵگوڵاو.

کامیار

پیرۆز، سەرکەوتوو، کەسێ بە مراد و مەبەستی خۆی گەییشتبێ.

هۆناس

1. سەرپاڵەی دروێنە؛ 2. سۆنگەناس، سەبەبناس؛ 3. سوودناس.

ئاخڵه

1. خه‌رمانه‌ی مانگ؛ 2. ژوورێکی کورته‌دیواری سه‌ردانه‌پۆشراوه‌ که‌ کای تێده‌که‌ن؛ 3. په‌پکه‌به‌ستن.

دڵشا

کەسی دڵخۆش، کورتکراوی دڵشاد

سریوە

1. سروە، شنە، بای بسکان؛ 2. جریوەی چۆلەکە.

لێزگە

1. ملەموورگ، متوموورووی بە (داو) ەوە کراو؛ 2. پەناگا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!