شان

1. خاڵی سەرگۆنا، نیشانە؛ 2. شان و پیل، نێوان قۆڵ و مل؛ 3. شکۆ و گەورەیی؛ 4. پلە و پایە؛ 5. جێگەی گەرا و هەنگوینی مێشەنگوێن، شانە؛ 6. ملەی کێو.

چاکار

کارباش، کەسێ کە کاری باش و بەکەڵک ئەنجام دەدا.

سیروان

رۆباری خوڕ و بەلەز؛ نێوی چۆمێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە سێ شوێنەوە سەرچاوە دەگرێ و دەڕژێتە لەمپەری دەربەندی خان لە باشووری کوردستان.

ئەختان

1. کۆی وشەی (ئەخت)ە، بە واتای هەوڵ و تێکۆشان، وەکوو هەرچی ئەخت و چارم کرد، نەهات؛ 2. هەل، دەرفەت.

ئاییلین

نێوی گوڵێکه‌ له‌ ناوچه‌ی شنۆ، که‌ له‌ فه‌رانسه‌وه‌ هێناویانه‌ته‌ کوردستان.

ئەڵوەن

1. ئەڵوەند، چالاک، بەدەستوبرد؛ 2. هەم نێوی کێوێکە هەم نێوی رۆبارێکە لە باشووری کوردستان لە خانەقین. بڕوانە ئەروەند.

سیارە

1. جۆرێک گەنمە؛ 2. نێوی گوندێکە لەناوچەی وارماوا؛ 3. زوانەی چووارچێوەی دەرگا بۆ چوونەناو دیوار و وەستانی.

مەڵبەند

1. (کان)ی ژێر زەوی؛ 2. سەرزەوینی جێگەژیان.

سرکان

چپەکردن، ورتەکردن.

ئامێر

ئامیر، که‌لوپه‌ل، ئاموور. وه‌کوو ئامێری مۆسیقا، تار، سه‌نتوور و هیدیکه‌.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!