شەنگار

1. شەنگال، ژەنگار، ڕەنگی کەسکی تاریک؛ 2. جۆرێک موورووی وەکوو پیرۆزەیە؛ 3. ناوچە و شارێکە لە باشووری کوردستان کە کوردە ئیزیدییەکانی تێدا دەژین.

ئیلام

ئالام، ئەیلام، ئیلام: بە زاراوەی ئاوێستایی مادی، واتە جێگای هەڵاتنی خۆر. هەرێمێکە لە کوردستان کە یەکێ لە زێدە کۆنەکانی کورد بووە لە درێژەی مێژوودا؛ زمانی خەڵکی ئیلام زاراوەیێکە لە زمانی کوردی کە پێیدەگوترێ: کەلهوڕی یان لەکی، بەڵام لە راستیدا دەبێ بە زاراوەی ئیلامییەکان بڵێین: فەیلی یان پالەوی کۆن کە هەمان زاراوەی کەلهوڕییە و زمانی گاتاکانی زەڕدشتە؛ ئیلام لە کۆندا بەر لەوەی کە ببێ بە ئوستان پێی گوتراوە: پشتکۆ؛ ئیلام لە کۆندا دەوڵەتێکی گەورە بووە و پایتەختەکەی شووش بووە، ئەو دەوڵەتە لە سەردەمی خۆیدا داگری: خووزستان و لورستان و پشتکۆ و کێوەکانی بەختیاری بووە؛ سنووری دەوڵەتی ئیلام لە رۆژهەڵاتەوە رۆباری دیجلەوە بووە و لە رۆژاواوە ویلایەتی فارس یان شیراز، لە باکوورەوە شارەکانی بابل و هەمەدان و لە باشووریشەوە کەنداوی فارس و بووشار، شارە بەنێوبانگەکانیشی: شووش و ماداکتۆ و خایدالوو، خاڵدا، یان (خوڕەماوا)ی ئێستا بووە. خەڵکی ئیلام زمان و خەتی تایبەت بە خۆیان هەبووە و بتپەرست بوونە. مێژووی ئەم دەوڵەتە سێ سەردەم بووە: سەردەمی یەکەم، هاوسەردەمی سۆمەرییەکان و ئەکەدەکان، سەردەمی دووهەم، هاوسەردەمی بابلییەکان و سەردەمی سێهەمیش هاوسەردەمی ئاشووریەکان بوونە، بەڵام ساڵی 645 ی بەر لە زایین بە دەست ئاشوورییەکان دەوڵەتەکەیان هەڵدەوەشرێ؛ دوای ئەوە ئیلامییەکان کە بە لۆلۆییەکانیش نێوبراون، لەگەڵ مادەکان و تیرەکانی دیکەی کوردستان یەک دەگرن و لە ساڵی 580 ی بەر لە زایین ئاشوورییەکان لەناو دەبەن و دەوڵەتی ماد دادەمەرزێنن. .

پریشکە

1. پرێشکە، برێشکە، دانوولەی گەنم؛ 2. چێشتی گەنم.

کازیوە

بوومەڵێڵی بەیانی، تاریک و لێڵ، بەرەبەیان.

یاران

کۆی یار، دۆست، هەڤاڵ.

لازۆ

لاسۆ، ئەی جووان، هۆ لاوۆ.

خێوانە

به‌رکوت، گه‌نمێ که‌ به‌ر له‌ هه‌ڕه‌تێ دروێنه‌ ده‌یدروون و گێره‌ ده‌کرێ بۆ خواردن.

پەرەم

تاقم، دەستە، پۆل.

باگرۆ

بای توند، بای زەمەن. (لەبەر باگرۆ راومان پێناکرێ).

ژیکەڵە

ژیرکەڵە، خنچیلانە و خوێنشیرین.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!