تیکان

دڕک، چقڵ، دڕکی دار و گوڵ.

لانۆ

بچووککراوەی وشەی (لان)ە کە مانای هێلان و شوێن و جێگای ژیان دەدا و ئاماژەیە بە هێلانەی باڵندە و پەلەوەر.

ئەوکان

نێوی کۆنی شاری (سایینقەڵا یان شاییندژ) بووە، ئەوکان یەکێک لەو شارانە بووە کە ماناییەکانی تێدا ژیاوە و سەر بە شاری بۆکان بووە و ئێستاش (سایینقەڵا یان ساییندژ) یەکێ لە شارەکانی کوردستانە لە سنووری نێوان ئازەرباییجان و کوردستان. بڕوانە مانا لە بەشی کچان.

سکاڵا

1. هەڵڕشتنی داخ و خەفەتی دڵ؛ 2. هانابردنە بەر کەسێکی دیکە وەکوو شکایەت، گلەیی؛ 3. لۆمە و سەرکۆنە؛ 4. بیری چارەدیتنەوە.

دیجلە

دیجلە رۆبارێکی گەورەیە کە لە دە چۆم پێک دێ و لە کۆندا (دەچڵە) شیان پێگوتووە، واتە ده لق چۆم؛ بەڵام نێوی کۆنتر و زانستیانەتر (تیژڕۆ ) بووە کە نێوی کۆنی دیجلە بووە و لە گاتاکان و لە زاراوەی پالەوی کۆنیشدا هاتووە و دواتریش بووە بە (تیگر، یان تگریس)، کە عەرەب گوڕویەتی و لە (تیگر)ەوە کردوویەتی بە تیجر و پاشان دیجر و ئەوسا دیجله؛ دیجله 1000 هەزار کیلۆمیتر بەناو خاکی کوردستاندا رەوت و رۆی هەیە.

ناوتۆ

دوو تۆی شتێک، وەکوو: ناوتۆی لێف یان ناوتۆی کۆپەڕ. بۆ نموونە: کاغەزەکە لە ناوتۆی کۆپەڕەکەدایە، تەزبێحەکە لەناوتۆی لێفەکەدا بوو!

خاتوون

خاتێ، وشه‌ی رێزه‌ بۆ ژنان.

هەزارە

1. هاتوچۆی کەروێشک لەسەر بەفر؛ 2. بەردی قیتی لێوارەی حەوز؛ 3. لێوارەی تاقی ناو دیوار؛ 4. خەوزڕان و خەیاڵاتکردنی ناو جێگە؛ 5. بیرەوەریی هەزاران ساڵەی مردن یان لە دایکبوونی ئینسانی بەنێوبانگ. وەکوو (هەزارەی سەلاحەددینی ئەیوبی)

بۆتێ

گوندێکە لە بناری چیای کارۆخ نزیک شاری رانییە.

داڵاهۆ

دالأهوو، نێوی کێوێکە لە ناوچەی (رێژاو) لە کوردستانی رۆژهەڵات، نزیک چیای (بەمۆ) لە دۆژ کرند و قەسری شیرین، کە گڵکۆی (باوە یادگار) کەوتۆتە بناری ئەم کێوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!