شەنگۆڵ

1. زۆر لەسەر کەیف و دڵخۆش؛ 2. تەکان لەخۆدان؛ 3. پێکەوەنووسان.

هەسارە

ئەستێرە

زریوە

ترووکەی ئەستێرە.

یاران

کۆی یار، دۆست، هەڤاڵ.

شازاد

1. بێچووە شا؛ 2. کورتکراوەی شارەزا و شارزا.

هەیاسە

کەمەرەی زێڕ و زێو.

ڤیندا

1. بەتاسە و ئارەزوو؛ 2. کەسێ که ئاواتێکی هەبێ.

سەردەم

کات، وەخت.

گزینگ

1. تیشکی ڕۆژ کە بەیانیان دەدا لە شوێنێکی بەرز؛ 2. ڕەشێنە یان بیلبیلەی چاو. بەداخەوە هەندێ نووسەر ئەم وشەیە بە هەڵە بەکار دەبەن و دەنوووسن: گزینگ، لە کاتێکدا گزنگ درووستە.

ئازیتا

کچی ئه‌ژده‌هاک دوایین پاشای ماد و دایکی کوور‏شی هه‏خامه‏نشی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!