وەندی

1. گۆڕدراوی وشەی کۆنی (وەنت) ە، واتە: خاوەن، خودان ساحێو؛ 2. کاسە و دەفر و قاپ و گۆزە و دێزە؛ 3. پاشگری وشەیە بۆ وێکچوون و نیشاندان؛ 4. پاشگری نێوی چەند عەشیرەتن لە کوردستان، وەکوو عەلیوەندی و حسەینوەندی.

ئاوزه‌ڕ

ئاوی زێڕ.

یەزدا

خودا، خودێ، یەزدان، پەوەردگار؛ هەر دوو نێوی یەزدا و یەزدۆ لە نێوی یەزدان وەرگیراون.

هەنار

نار، نارۆک، نەرژی، میوەیەکە بۆ پاڵاوتنی خوێن باشە و لە کوردستان لە ناوچە ساردسێر و شاخاوییەکان زۆرە و ڕیشەکەی بۆ دەرمان و توێکڵەکەی بۆ ڕەنگ بەکار دەبرێ؛ هەناری هەورامان و شارەبان بەنێوبانگن؛ لە گۆرانیی کوردیشدا زۆر دێ و ئاماژەیە بە (مەمک).

تارمە

1. هەیوانی سەردانەپۆشراو؛ 2. مەعجەرەی بەرهەیوان.

پەیڕەو

1. دەستوور، بەرنامەی کار؛ 2. شوێنکەوتووی کەسێک یان بیروباوڕێک.

تاکانە

1. تاقانە، تەنیا، تاقە منداڵی دایک و باوک؛ 2. تەنیا کوڕ لە نێو خوشکاندا.

دلاڤین

کۆتایی به‌هار و سه‌ره‌تای هاوین.

بەرچەڵە

ئەستوندەگی دەرەوەی چادر لەلای چیغەوە.

تەمۆ

کورتکراوەی نێوی تەیموورە و نێوی دەبگبێژ و سازژەنێکی کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!