کیارەش
کیارش، یەکێ لە فەرماندە گەورەکانی فەروەرتیش، دووهەمین پاشای ماد. بۆ زانین، گڵکۆی فەروەرتیش لە ئەستێودانێکی گەورەیە لە چەمی رەزان، بە سەر سینگی کیوێکی سەرکەشەوە کە ئاوردانێک و دوو گڵکۆی تێدایە، کە لایەن میراتی فەرهەنگی کوردستانەوە پارێزراوە.
باشوو
واشە، باشە، باشووک، مەلێکی راوکەرە، بەفارسیی پێیدەگوترێ: (بەحریی) و 38 تا 48 سانتیمیترە و زستانان لە کوردستان زۆرە.
کۆڤار
گۆڤار، مەجەلەیەک کە حەوتووانە یان مانگانە دەردەچێ.
دووریکا
جۆرێک کووزه یان گۆزهی ئاوه.
دیسا
دیسان، ئهمجارهش، دووباره، ئێدن.
دەوەنسا
نێوی ئەشکەوتێکە لە ناوچەی حەکاری لە کوردستان.
کورتێ
کورتەباڵا، باڵابچکۆل؛ ئاماژه به ژنی باڵاکورتی جوانکیلە لە گۆرانیدا.
پیرۆسا
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
ئاکۆ
لووتکەی کێو؛ شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیی لە (مێژووی کورد و کوردستان) دا دەڵێ: هۆزێکن لە باکووری شاری رانیە دەژین. هۆزی ئاکۆ یا ئاکۆیان، هۆزێکی ئازا و میواندار و کوردپەوەرن.
بێرات
شوێنی ئاژەڵداری، شاخێکە لەڵای چیای کارۆخ، لە کوردستانی باشوور.