ئەستیلان
کەڵەمشتێ، کەڵەمستێن، پشکیلان، گەمەیەکی دوو دەستەیی یە کە لایەک شتێک لە دەست یان باخەڵی یەکێک دەنێ، ئەو لاکەی دیکە بیبینێتەوە، دەیباتەوە.
ئەڵماس
بەردێکی زۆر سەخت و بەنرخە.
داژدار
1. پشتیوان؛ 2. لاگر، پارێزەر؛ 3. پاسەوانی قەڵا.
سەرتۆ
تۆژگ، سەرشیر، قەیماخ.
گۆڤەند
لە زاراوەی کرمانجیدا واتە: شایی و هەڵپەڕکێ، بەزم و دیلان، داوەت و چۆپیکێشان.
کارمات
1. کارماد، کارمات، کڕمات، کرماج، کوردمانج، کورد، گوندی؛ 2. جووتیار، چاندەکار؛ 3. شوان و گاوان، بەخێوکەری ئاژەڵ؛ 4. تیرەیەک لە تیرەکانی ئەلحەق بوونە کە دوای ئەبوو موسلێمی خوراسانیی، لە 254 هەتا 270 ی کۆچییدا، بە شەڕی چەکداری لە دژی خەلیفەکانی سەرەتای ئیسلام بەرگرییان لە بزووتنەوەی سۆفیگەریی یارسان (حەقە) کردووە لە کوردستان و ئێران و زۆر شوێنێ دیکە و رەواجیان بە ئایینی یارسان داوە. عەرەبی موسوڵمان ئەم وشەیانە کردووە بە قرمەت (قرمط)، واتە: ناموسوڵمان و بی دین و کافر، یان ئەو کەسانەی کە لە نووسیندا خەتیان وردە!! زۆر بە داخەوە ئەم ناژیربێژییە و ئەم بێ مەنتەقییە ناچێتە مێشکەوە، چونکە ئەوانەی کە موسڵمانن، هەر گەل و نەتەوەیێکی ناموسڵمان بە بێدین و کافر دەزانن، ئەم تیرەیەشیان لە تیرەی ئەلحەق (یارسان) زانیوە، بۆیە بە قرمط یان قرمطی نێویان بردوون، کڕماتەتەکان ئایینی تایبەتی خۆیانیان هەبووە و نەچوونەتە ژێر درۆ و دەلەسەی خەلیفەکانی ئیسلامی ئەو سەردەمە کە سەرانسەری کوردستانیان لەناو خوێندا شەڵاڵ کرد. (قرمط) لە راستیدا (کڕمات) بووە کە عەرەب کردوویەتی بە قرمط!!
هەرکۆ
هەرجێ، هەرکوێ.
هەنگوێن
هەنگڤ.
فرۆ
خواردنێکی توندە لە شێوەی پەنێر، لە ژەکی مانگا یان مەڕ و بزنی تازەزاو درووست دەکرێ.
هاکۆ
1. بڕە، گۆترە؛ 2. ژنشکێڤە، لەپڕ، لەناکاو؛ 3. نەدیتوو کڕین یان کارکرتن. هەروەها بە هاکۆ کڕی و بردی، بێئەوەی چاوی لێبکا.