پنکاف

گوڵاو، ئاوی گوڵ.

مادۆ

لە وشەی ماد وەرگیراوە، بە واتای مادی بچووک. تیپی (ۆ) لە کۆتایی وشەی نێو لە کوردیدا واتای بچووککردنەوە دەدا لەبەر هەستی خۆشەویستی. وەکوو: جەماڵ: جەمۆ، یان حەسەن: حەسۆ.

شەدە

رەشتی، تەنراوێکە لە ئاوریشم کە زۆر گرانە.

ئۆرفا

1. شارێکی کوردنشینی باکووری کوردستانە، که‌ که‌وتۆته‌ دۆژ شاره‌کانی عه‌ینتاب و دیاربه‌کر. نێوی کۆنی ئه‌م شاره‌ (روحا، یان روحای)یه‌؛ 2. نێوی قه‌تارێکی کوردییه‌ که‌ مامۆستا تاهیر تۆفیق گوتوویه‌تی به‌ شیعرێکی مسته‌فا به‌گی کوردی.

دەسیم

نێوی یەکێ لە سەردارە کوردەکانی دیالمەیە کە کوڕی ئیبراهیمی دەسەڵاتداری هۆزی هەزبان بووە کە ساڵی 326ی زایینی دەسەڵاتداری تەورێز و گەورەی هۆزی هەزبان بووە.

ئەرسەم

نێوی تیرەیەکی کوردە لە باکووری کوردستان.

کاشیان

1. کیوی سەخت و عاسی؛ 2. کەمەرەی کێو. 3. گوێسووانە، (لە سەر کاشیان راوەستابووم).

پێژەک

خونچەی تازەدەرکەوتوو، ولێک کە تازە دەکرێتەوە.

بەڕەزا

گیایەکی خۆزا و زۆرجووانە بە کاوانەوە دەڕوێ.

فەرزان

1. فرەزان، زۆرزان؛ 2. زانا؛ 3. چازان؛ 4. بیرەوەند؛ 5. بنەچە و رەتەوەی رەسەن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!