هۆنا
1. دەنگی خۆش، دەنگی بەسۆز، وەکوو: به (هۆنا)یەکی خۆش دەستی پێکرد؛ 2. هێژی، هەنووکە، هێشتا.
لێزان
1. کارزان، لەشتزان؛ 2. ناوچەیەکە لە بادینان لە کوردستان.
بسکۆلە
گیایەکە لە ئەگریجە دەکا.
ڕەزاو
1. ئاوی ترێ؛ 2. گوندێکە لەنێوان سنە و مەریوان کە سەر بە هەورامانە.
گەردنگاز
ژنی گەردنبەرزی جوان و لەبار.
شاوێس
گوندێکە بەرانبەر پیرزین لە بن هەولێر لە کوردستان.
سیمەرە
نێوی چەمی بەنێوبانگی ناوچەی لوڕستانە کە دەرژێتە یەکاوی عارەبان.
زەڕیلە
باڵندەیەکی گچکەی رەنگزەردە.
هەنگڤ
هەنگوین، هەنگوێن.
هەڵات
هەڵاتن و ڕاکردن؛ دەرکەوتنی مانگ و خۆر و ئەستێرە و هیدیکە.