تیرکان

1. شەڕاشۆ، ئامادە بۆ شەڕ؛ 2. هۆزێکی کوردن لە باکووری کوردستان.

باسێن

باگر، ئەو شتەی کە پێش بە شنەی با دەگرێ.

ئارمانکۆ

نێوی قەڵایەک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە ئاشووریەکان ساڵی 254 زایینیی دروستیان کرد؛ هیچ شک و گومانی تێدا نییە کە دوو هەزار ساڵ زیاترە ئاسووری و ئەرمەنی و جوولەکە و هی دیکەش لە کوردستان لەگەڵ گەلی کورد پێکەوە دەژین و ئێستاش هەن. زمان و ئەدەبی ئەم نەتەوەگەلەش لە سەر زمان و ئەدەب و کەلتووری کورد شوێنیان داناوە و هی کوردیش بە سەر ئەوانەوە دیارە. جا لەبەر ئەمە هەندێ نێو لە زمانی کوردیدا هەن کە لەم کۆپەڕەدا چاپ کراون و کوردی نین و ئاسووری و ئەرمەنی و هی دیکەن. بڕوانە وشەی ئار.

کۆسار

بە زاراوەی هەورامی واتای کوێستانی بژوێن و پڕکانی دەدا.

پیرمام

نێوی شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای هەولێرە.

بەرچن

بەرچنە، سەوەتەی میوەچنینەوە.

گەڵا

پەڵک، پەلک، گەڵای دار.

شاریش

نێوی یەکێ لە شارەگەورەکانی سۆبارییەکان بووە لە 1110 ی بەرلە زایین.

باڤێ

ئەشکەوتێکە لەسەر سنووری باکووری کوردستان، لە ناوچەی هەکاری.

ئاترۆدات

ئه‌م نێوه‌ نێوێکی مادییه‌ و نێوی یه‌کێ له‌ نێوداره‌کانی ماد بووه‌ له‌ سه‌رده‌می پێش ده‌سه‌ڵاتداریی هه‌خامه‌نشییه‌کان. به‌ڵام حه‌مه‌ سدێق میرزا، له‌ کۆپه‌ڕی کورد و دیرۆکه‌تاڵانکراوه‌که‌یدا نووسیویه‌تی: (ئاترۆدات نێوێکی ئه‌فسانه‌یییه‌ که‌ که‌تسیاسی مێژوونووس، له‌ جێگای بابی کوورشی هه‌خامنشی هه‌ڵیبژارد و یه‌کێ له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی تێبینییه‌که‌ی که‌تسیاس وابزانم ئه‌وه‌ بووه‌، که‌ له‌ گه‌نجینه‌ نووسراوه‌کانی قڕاڵیه‌تی پارسدا وه‌ریگرتووه‌، یان له‌ زمانی خه‌ڵک بیستوویه‌تی.)

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!