کاژین

کازین، کازتین، هەرا و هاوار.

ژیکەڵە

ژیرکەڵە، خنچیلانە و خوێنشیرین.

بەرشۆ

وشەیەکی هەورامییە واتە: هەستێ، رابێ، هەڵبێ. (دەنگو ئاوازەش بەرشۆ جە هەرماڵ). واتە دەنگ یان ئاوازی لە هەر ماڵێک هەستێ.

هەنگوێن

هەنگڤ.

شاواز

1. شاباز، بازی سپی؛ 2. شاباش، شاواش، ئەو بەخششەی کە بە بەزمگێڕی زەماوەن دەدرێ.

خانی

1. وەرگیراو لە خانیان، ماڵ، خانوو، یانە؛ 2. کانی، سەرچاوە؛ 3. نازنێوی شاعیری بەنێوبانگی کورد، (احمد خانی) یە کە لە هۆزی خانیانی جزیر و بۆتانە و لە ساڵی 1650 ی زایینی لە دایک بووە و لە ساڵی 1707 ی زایینیدا کۆچۆ دوایی کردووە.

چامە

سروود، هه‌ڵبه‌ست، سۆز.

ماکۆ

1. پاکۆ، کۆکردنەوە و رێکوپێکردنی شت و مەک؛ 2. گیای دووراوی بەسەریەکادراو؛ 3. یەکێ لە شارە کۆنەکانی کوردستانە کە لە سەر سنووری ئازەرباییجان و کوردستان هەڵکەوتووە، بەڵام بە هۆی سیاسەتی دەوڵەتە یەکلەدوای یەکەکانی ئێران و لەبەر ئەوەی کە کورد لەو شارە لەژێر زوڵم و زۆردا بوو، ئێستا دانیشتوانی کورد و ئازەرین.

بێشەما

جۆرێک تووتنی بۆندارە.

ئەسپەرە

1. ئەسپەر، مەترکە، پێگرەی بێڵی بێڵباخ؛ 2. ئەو دارەی لە دەسکەبێڵی ئاسنی رادەکەن بۆ بێڵباخ و زەویهەڵکەندن؛ 3. گیای رەنگڕێژیی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!