بارهان

نێوی هۆزێکی کوردە لەلای دیاربەکر لە باکووری کوردستان.

خەنیکە

1. شیوی شله‌ساوه‌ری ورد؛ 2. قایشی نیر یان نێڵه‌ی ملی گا.

بایەخ

1. ئەرزش؛ 2. گرنگی؛ 3. نرخ، قیمەت.

ڕاهی

نەجات، دەرباز، رزگار. (خۆزگە لەو گرفتە راهی دەبووم)

ئارهان

ژان و ئێشی ئەندامی سووتاو. بڕوانە وشەی ئار.

ئازاسەر

نێوی ئەو پیاوە کوردە بووە کە چیرۆکی کوژرانی رۆسەمی کوردی بۆ فیردەوسی گێڕاوەتەوە.

ژێهات

لێهاتوو، هەڵکەوتوو.

ئەسرۆ

سرۆ، وشەیەکی کۆنی کوردی کەڵوڕییە واتە: قۆچ، شاخی حەیوان، شەقۆن؛ لە موکریانیش بەکار دێ.

ساریا

نێوی چیایەکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.

ڤاژی

1. ئەوانیش، وانژی؛ 2. ئاوەژوو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!