بامەزرێ

گوندێکە لە ناوچەی ئاکرێ.

بەگداد

نێوی سەرۆکێکی مانایی یەکان بووە، کە سارگۆنی پاشای ئاشوور گرتی و فەرمانی دا کە پێستی کەوڵ کەن، نێوی شاری بەغداد لەمە وەرگیراوە. بڕوانە بێتبەگ، لە بەشی کوڕان.

تاژدین

دەوڵەمەندێکی ئەفسانەیی یە کە لە زۆربەی چیرۆکە کوردییەکاندا هەیە و مرۆڤێکی باش و خێرانکار بووە؛ لە بەیتی (مەم و زین) دا تاژدین کوڕی وەزیری برایم پاشای یەمەنە و مێردی خاتوو (ئەستی) یەی خوشکی خاتوو (زین) ە و لەو بەیتەدا بە (قەرەتاژدین) نێودێرە.

خانیل

خانیک و خانیل نێوی دوو هۆزی کورد بوونە لە ناوچەی شیراز، کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و دواتر ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بوونە و زۆربەشیان بە دەستی تورک و عەرەب لەناو چوون. ئێستەخری جوغرافیزانی گەورە لە 340 ی کۆچیدا نووسیویەتی: بنەماڵەکوردەکانی شیراز ئەوەندە زۆرن که لە ئەژمار نایەن؛ ابن حوقل لە ساڵی 367 ی کۆچیدا نووسیویەتی: کوردەکانی پارس یان شیراز سەرووتر لە 100 تیرەن کە من بۆ خۆم نێوی زۆرتر لە 30 تیرەیانم نووسیوە: خەسروی، شاکانی، ستامیری، ئآزەرکانی، بەندادمیری، رامانی، میرەکی، شاهۆیی و هیدیکە؛ مقدیسی ساڵی 375 ی کۆچی لە کۆپەڕی کتاب (احسن التقاسم فی معرفەالقالیم) نووسیویەتی: 33 هۆزی کورد لە پارس دەژین کە ئەژماریان 500 بنەماڵەن؛ ابن بلخی لە فارسنامەدا نووسیویەتی: شان و شەوکەتێک کە لەشکری فارس هەیەتی لەبەر بوونی کوردەکانە؛ یاقووتی حەمەوی لە سەدەی شەشەمی کۆچیدا باسی شاری کورد (شهر کرد) ی شیرازی کردووە و زۆر لە نووسەرانی دیکەی دنیا باسی کوردەکانی ناوچەی شیراز یان فارسیان کردووە کە لە دەوروبەری ساسانییەکاندا بوونە چونکە بەر لە هێرشی عەرەب بۆ سەر ناوچەکە، شیراز شوێنەمێنگەی ئەو کوردانە بووە کە لە سەردەمی مادەوە لەوێ ژیاون هەتا سەردەمی ساسانییەکان.

هەردە

1. خوارن، خۆراک؛ 2. چۆڵ و بیاوان؛ 3. زورکان، دەشتی بەگردوولکە؛ 4. تەرە و چۆڵگەرد؛ 5. وەک، لە چەشنی، وەکوو: (هەردەجاران).

ڕۆسەم

قارەمانی چیرۆکەئێرانییەکانە و بە پێی شانامەی فردۆسی و بەرهەمەکانی سەعدی شاعیرانی فارس، رۆسەم کورد بووە و زانایانی کورد لەم مەسەلەیە کۆڵیونەتەوە و ئەم بانگاشەیە بە راست دەزانن. کاک دەوڵەتشاهیش زیاتر لە 500 وشەی کوردیی لەناو ئەم داستانەدا دەرهێناوە و سەلماندوویەتی کە رۆسەم کورد بووە.

ئەژدەهاک

1. نێوی کێوێکە لە ناوچەی هەورامان لە پشت گوندی دزڵییەوە، له کوردستانی رۆژهەڵات؛ 2. نێوی کێوێکە لە ناوچەی سلێمانی نزیک بە سوورداش لە کوردستانی باشوور؛ 3. ئاستیاگ، ئازیدهاک، ئەژدەها، زەها، هەژدیها، حەزیا، ماری گەورەی ناو چیرۆکان، حەفی؛ 4. لە راستیدا، ئەژدەهاک یان ئاژدەهاک لە دوو وشەی (ئاژ و دەهاک) پێکهاتووە کە (ئاژ) واتە: ئاغا، زۆردار، سەرۆک و (دەهاک)یش واتە: شوێن یان جێگە و مێنگەی تیرە و هۆز. بڕوانە: دەهاک لە بەشی کوڕان. بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیەی کە لە ناو کورددا دەمێکە بڵاوە و دەڵێن: ئەژدەهاک حاکمێکی زاڵم و خوێنڕێژ بووە و چی و چی... (ئەحمەد شاملوو) شاعیری پایەبەرزی فارس دەڵێ: ئەژدەهاک (زوحاک) پاشایەکی عادڵ و خێرانکار بووە کە زەوینەداگیرکراوەکانی بە سەر خەڵکی هەژار و بەلەنگازدا دابەشیوە و زۆر کاری دیکەی لەم بابەتانە بەڵام بە دەستی (شاوان بێمێشک) ێک بە نێوی (کاوە) لە دەسەڵات کەوتووە و (فەرەیدوون)ی لە جێگەی داناوە و پاشایەتی هاتۆتە گۆڕێ! هێرۆدۆت دەڵێ: ئاستیاز یان ئازیدهاک، یەکێ لە پاشاکانی ماد بووە و 33 ساڵ پاشایەتی کردووە. بڕوانە بۆ وشەگەلی (ماد) و (نەورۆز).

ئامێر

ئامیر، که‌لوپه‌ل، ئاموور. وه‌کوو ئامێری مۆسیقا، تار، سه‌نتوور و هیدیکه‌.

سارە

بەرەبەیان، سۆزوو، شەوەکی.

ساتیا

کەوتنەدوا، کارێک کە لە جێبەجێکردنی دووریی بگیردرێت. (تازە ساتیا و بێکەڵکە).

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!