وردبین

1. ئاماژە بە مرۆڤی وریا و تێگەییشتوو؛ 2. بیرتیژ و بەهۆش.

پۆشەن

پۆشاک، جلوبەرگ.

گەلیار

1. دۆستی خەڵک؛ 2. هۆزێکن لە تیرەی لوڕ.

هۆما

1. هوما، هومای، بە زاراوەی زازاکی واتە: یەزدان، خودا، خودێ، پەروەردگار؛ 2. دڵبەستن بە ئەنجامدانی کاری چاک یان خراپ؛ 3. گۆرانیگوتن بۆ منداڵ بە مەبەستی کردنەخەو؛ 4. مەلێکە کە لە میتۆلۆژی ئێراندا وا باوە کە: سێوەری بکەوێتە سەر سەری هەرکەسێک دبێتە پاشا و خاوەن تاج و تەخت؛ 5. گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی برووجرد.

هۆگر

خووپێگرتوو، گورۆپێگرتوو، ئونس بە شتێک بەستن.

ئاهی

ئاسک، که‌ژاڵ، جه‌یران.

سۆران

1. پاژێک لە چووارپاژی زاراوەکانی زمانی کوردییە؛ 2. بەشێکن لە کورد کە دانیشتووی نێوان زێی گەورە و زێی بچووکن لە کوردستان واتە رواندز و دەوروبەر کە بە زاراوەکەیان دەگوترێ: زاراوەی سۆران یان کرمانجی ناوەڕاست؛ 3. ناوچەیەکی پانوبەرینە لە کوردستان؛ ئێستا ئەم نێوە لە جێگای نێوی ناوچەی دیانا دانراوە.

پەرۆش

خەم، داخی دڵ.

ئاره‌زوو

تاسوخ، هێڤی، هه‌ویا، ئاوات، دڵخواز. له‌ زاراوه‌ی پاله‌ویدا که‌ یه‌کێ له‌ زاراوه‌ کۆنه‌کانی زمانی کوردییه‌، گوتراوه‌: (ئارزۆک)‌.

ڕۆنی

ڕووناکی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!