شاوان
زەوینی بەردەڵان.
شادانە
جۆرێک گیایە کە تۆمی ورد دەکا و تۆمەکەی مەلێک بە نێوی سەێرە حەزی لێدەکا.
دارچین
توێکڵی جۆرێک داره که تامی تیژ و بۆنی خۆش و خورێنییه.
ئیلۆک
1. رەوەند و عێلی بچووک؛ 2. هێلانەی بچووکی باڵداران.
ژووار
1. ژانی زۆر، ئازاری سەخت؛ 2. گوندێکە لە هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
درەوشە
درهوش، بریسکه، بریقه.
سانە
هەسان، بەردی تیژکردنی چەقۆ.
کۆکۆ
نێوی گوند و تیرەیەکی کورده لە باشووری کوردستان .
تیرێژ
تیرۆژ. بڕوانە تیرۆژ.
ئاسیدە
ناوێکی کورمانجییە، حەلوایەکە کە دۆشاوی لەگەڵ بێ، لە ئارد و ڕۆن و دۆشاو دروست دەکرێ.