لەهۆن

لهۆن، هەم ناوچە و هەم تیرەیەکە لە کورد لە هەورامانی کوردستان.

پێشەوا

1. گەورەی گشت؛ 2. رێبەر، رابەر؛ 3. نازنێوی شەهیدی هەمیشە زیندووی کوردستان، پێشەوا قازی موحەممەد.

ڕۆناس

رۆژناس، کەسێک کە هەتاوناس بێ. بۆ ئاگاداریی ئەمانە هەندێ نێون کە رۆشنبیرانی زاراوەکرمانج درووستیان کردووە و داتاشراون.

کۆشەنگ

کۆی شۆخ و شەنگ، شۆخ و شەنگی هەمووی پێکەوە، ئاماژە بە کیژ یان کوڕێک کە هەموو رانەیەکی جوانی و لەباربوونی تێدا کۆ بووبێتەوە. بڕوانە کۆڕەنگ و کۆدەنگ.

ئاته‌ر

ئاگر، ئاهێر، ئاور، ئایه‌ر، گڕ.

ئازین

1. زێوه‌ر، شتێک که‌ له‌ زیو درووست کرابێ؛ 2. رازاندنه‌وه‌.

خاسێ

خاس، چاک و باش.

ئاسا

پاشگری وشەیە کە واتای: وەکوو، لەچەشن، وێنە و وێکچوو دەدا، بۆ میناک: (جووانییەکەی پەری ئاسایە)، یان (پاڵەوان ئاسا هەستایە سەرپێ).

پەروێ

گوندێکە لە کوردستانی باشوور.

ڕەبەنۆک

چیایەکە لە نێوان (سەریبەردیی و حەسەنبەگ) لە ناوچەی دیانا یان سۆرانی ئێستا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!