بۆتیا

چیایەکە لە بادینان لە کوردستانی باشوور.

هەیڤ

مانگی ئاسمان، مانگی ساڵ.

بووارە

بووار، دەرفەت، ماوە.

ئەسای

کڕین، سەندن.

ڤەهات

هەڵات، وەکوو هەویرەکە هەڵات، هەڵتۆقی، وەکوو کارگی باش هەڵتۆقیوە ئەمساڵ.

لەنگەر

1. وەستان، مەنەر، وەکوو: وەستانی مەل لەکاتی فڕین و وەستانی چۆپیکێش لە کاتی هەڵپەڕیندا؛ 2. ئاسنی سەر بە قووڵایی بەزنجیرەوە بۆ وەستانی گەمی دەخرێتە دەریاوە؛ 3. خۆڕاگرتن و راوەستان لە شوێنی بەرز و باریک؛ 4. لەکارکەوتە؛ 5. لەفڕین راوەستانی باڵندە لە حەوا.

دابین

1. فەراهەم و جێبەجێ کردن؛ 2. بچەمینەوە؛ 3. ئۆقرەگرتوو، داسەکناو؛ 4. خاترجەم، دڵنیا؛ 5. ئارام، هێور؛ 6. کارپێکهاتوو؛ 7. بێ کێشە.

زەنگیانە

مووروویەکی وردی رەنگاوڕەنگە.

ئاوا

ئاوەدان، ئاوه‌ها؛ ئابه‌مجۆره‌، ون و نادیار، ئاوابوون یان ونبوونی رۆژ و مانگ و هیدیکه‌.

زووبینا

جگە لەو یەکە، بێژگە لەودانە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!