ئاوار

1. جیا، جودا؛ 2. هەڵوای ئارد و دۆشاوی وشکهەڵاتوو بۆ زستان؛ 3. چایلێنەری ماڵ؛ 4. داروپەردووی خانووی رووخاو.

مانیان

1. بێهاوتا و نادر؛ 2. نێوی کۆنی میتانییەکانە کە پێیان دەگوترێ: مانایی (میتانی)؛ 3. مانیان نێوی گوندێکە لەلای فیرووزاوای شیراز لە ناوچەی کووهەک کە بە ڕەگەز کوردن؛ 4. تیرەیەک بوونە لە کورد کە ئێستا هیچ شوێنەوارێکیان لێ لەپاش بەجێ نەماوە، مەگەر ڕۆژێک دۆزراوەکانی وڵاتی ماد چۆنییەتی ژیانیان بێنێتە دەست؛ 5. وشەی (مانیان)، لە وشەی (مانی) وەرگیراوە، بەواتای بەسراوە بە مانی، لە تیرەی مانی؛

یاسۆ

نێوی گۆرانیبێژێکی کورد بووە لە ناوچەی سەرحەدی‌ کوردستانی باکوور .

ئاواسی

ئه‌نگووچک، هه‌نگووچک، سۆرانی، لفکه‌.

نارست

نارستی، گوندێکە لە خوار ملەی زمزیران لە ناوچەی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئاشۆت

بەفری لەسەریەک کۆوەبووی داوێنی چیا، رمەبەفری لاپاڵان.

گەڕناس

شارەزا لە گەڕان، دنیادیتوو.

هێروو

هەڵووژە، هەڵووچەپاییزەی سوور. ئەم وشەیە لە ناوچەی مەریوان بەکار دێ.

بنەوان

1. بنەوا، ئەو کەسەی کاری ناو ماڵ بەڕێوە دەبا؛ 2. قاعدە.

بەدران

بەو شەوەی دەگوترێ کە مانگی چواردە هەڵدێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!