مادۆ
لە وشەی ماد وەرگیراوە، بە واتای مادی بچووک. تیپی (ۆ) لە کۆتایی وشەی نێو لە کوردیدا واتای بچووککردنەوە دەدا لەبەر هەستی خۆشەویستی. وەکوو: جەماڵ: جەمۆ، یان حەسەن: حەسۆ.
خاوێر
نێوان خهو و بێداریی.
سەریاس
ناوچەیەکە لەلای پاوە کە ماوەیەک کردبوویانە ئوردووگا بۆ کوردەئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ڕاتب
1. جیرە؛ 2. مووچە، بژیوێ کە دەدرێ بە کارمەندی دەوڵەت؛ 3. ئەو کەلوپەلەی راوکەر لە پشتی خۆی دەبەستێ.
سمێران
گوندێکە نزیک لە (حەسەناوا) ی کولیایی لە ناوچەی سنە.
ساڕێژ
پڕبوونەوەی برین و چابوونەوەی، برینێک کە گۆشتەوزوونی هێنابێتەوە و چا بووبێتەوە.
وریا
زرت و زینگ، زیرەک و بەهۆش.
ئاڤان
نێوی زنجیرهیهک تهپۆڵکهیه له نزیک شاری کهرکووک، له کوردستانی باشوور.
چەمەر
1. کۆبوونەوە لەدەوری یەک لەکاتی شیوەن و رۆڕۆدا؛ 2. کەمە، بازنە.
دیما
1. دیمەن، دەموچاو؛ 2. زەوینی دەێم.