بیرێژ
. شوێنی پڕئاو؛ 2. گوندێکە لە نێوان چیای سەفین و سەری رەش لە ناوچەی شەقڵاوە.
پاکۆ
1. خاوێن، پاقژ، پاگژ. (با خەرمانەکە پاکۆ کەین، ئەوسا بار دەکەین)؛ 2. باوەشەگیای نەبەسراو، هێندەی لەبن باخەڵ بنرێ؛ 3. گیای دووراوی بەسەریەکداکراوی نەبەسراو.
دەشە
دیمهنجوان، بهدیمهن.
شاڕێ
رێگای پان و سەرەکی.
لێزان
1. کارزان، لەشتزان؛ 2. ناوچەیەکە لە بادینان لە کوردستان.
هاوژین
1. دووکەس کە پێکەوە بژین و گوزەران بکەن؛ 2. خافڵاندن و خاپاندن: ئەو مناڵە بهاوژینە.
ئۆدار
تهڕ و تازه و ئاودار.
هەژیر
میوەی هەنجیر. هەنجیر چەند جۆری هەیە: درهی، هەرکەضانی، هێکتانی، رژیک، شەنگاری، تەفارە، زەرک.
ڕادانە
نێوی گوندێکی کوردنشینە له لای نەغەدە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
شابەز
سەرۆکی بازرگانان، گەورەبازرگانی شار.