وەرشەنگ

1. شۆخ و شەنگ، وەکوو هەتاو؛ 2. نازنێوی ژنە گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی تاجیکستان (تاهرە خانمی ڕحیموف)ە، لەو کوردانەی که لە سەردەمی عوسمانیی‌ هەڵداژراونەتە ئەوێ.

نازگوڵ

وەکوو گوڵ ناسک.

سارتان

نێوی تیرەیەکە لە چلوچووار تیرەی میللی لە باکووری کوردستان کە لە قەرەجداخ و عوسمانجق و دێرسیم دەژین.

فەریان

1. بە زاراوەی کۆنی پالەوی (کەڵوڕیی) واته: ‌یارمەتی، هاوکاریی، کۆمەک، گەل، هەرەوەز‌؛ 2. نێوی کانییێکە لە ناوچەی سوێسنایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

خۆشەنگ

خۆبه‌خۆ جوان، جووانی خۆڕسک.

تاراز

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

بازەڵە

بازەڵێن، 1. بەڵەکی کەم؛ 2. شەرمشکاو؛ 3. خڕکەڵە و هەراش؛ 4. قەمچان، بەردان، گەمەیەکە بە بەردی لووس دەکرێ.

ئاراسپاس

لە گەورەکانی ماد و بینەوانی پەرسگەی پانتائا بووە. بڕوانە وشەی ئار.

ژاوەرۆ

1. چۆمی هەمیشەروون؛ 2. چۆمێک کە هەمیشە لە ژاوەی بێ و لە رەوتورۆدابێ؛ 3. مەڵبەندێکە لە هەرێمی هەورامان لە کوردستانی رۆژهەڵات کە داگری چەند گوندە و بە (چەمی ژاوەرۆ) ناودێر کراوە. گوندی بێساران و ئەوێهەنگ و هوویە و سەرهوویە و پڵنگان و پایگەلان سەر بەم هەرێمەیە.

ڤەژی

وەژی، ئێوەش؛ فەرمان بە ژیانەوە، وەکوو بژیێنەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!