سوارۆ
نێوی یەکێ لە هەوا کۆنەکانی مۆسیقای کوردییە کە لە کاتی شەڕ لەگەڵ دوژمندا بە دوو تەپڵە بە سەر پشتی ئەسپەوە، کە لەسەر لووتی زین دایاندەنا، دەژەنراو.
ئارێز
1. ئاوڕێژ، کانیاوی مشەمەر؛ 2. ئاودڕ؛ 3. کێوێکی بەرزە کە لە باکووری شاری سنە لە سەر رێگای سنە بۆ مەریوان هەڵکەوتووە، ؛ 4. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی ماد بووە؛ نێوی گوڵێکی بۆنخۆشی تەمەنکورتە.
پرووسکە
پرۆسک، پریشکی ئاگر، پزووسکەی ئاور.
زارۆ
زاڕۆڵە، زاڕۆک، رۆڵە، منداڵ.
پاشەنگ
1.هێشووی ترێ؛ 2. تۆوی خەیار کە هەڵیدەگرن بۆ چاندن یا وەشاندن.
هاوبەش
هاوکار و شەریک لە کار و کاسپی یان موڵک و ماڵدا.
بەرچەڵە
ئەستوندەگی دەرەوەی چادر لەلای چیغەوە.
بناوان
1. بنەوان، کابان، ئەو کەسەی کە بەڕێوەبەری کاری ناو ماڵە؛ 2. بناوان لە چۆم هەڵدەبەسرێ، بۆ بەرزکردنەوەی ئاو بۆ ئەو زەوی و زارانەی کە ئاویان پێ ناگات.
قەشان
1. باڵدارێکە لەدەم ئاوان دەژی؛ 2. گوندێکە لە باشووری کوردستان.
زینە
1. زیندی، زینگ؛ 2. زی، دڕکەزی؛ 3. ژن.