بێوەر
1. بێ بەر؛ 2. رەنج بەخەسار؛ 3. بێ بەش.
باریسە
1. فڕفڕە، فڕفڕۆکە؛ 2. داری نێوان کۆڵەکە و کاریتە.
نەسرین
گوڵێکی پەڕەوردی بۆنخۆشی سپییە کە لە نێرگز دەکا.
تارمە
1. هەیوانی سەردانەپۆشراو؛ 2. مەعجەرەی بەرهەیوان.
مەرزە
1. گیایەکی بۆنخۆشی کێوییە؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی مەرگە لە باشووری کوردستان.
خۆزیک
خۆزگه، شهڵای، خوهزیا، ئاوات و ئارهزوو خواستن.
سەرباز
1. سەرلەپێناو رێگای وڵات و نیشتمان؛ 2. چەکداریۆ دەوڵەت.
وێزان
1. پێزان، شت لەبەر چاو، چاکە لەبەرچاو؛ 2. ئاگادار لەخۆ؛ 3. ئاگادار لە کەسێکی دیکە.
بازگر
1. کێوێکە لەلای سەردەشت؛ 2. هێمایە بە چیای سەخت و هەڵەمووت کە مەلگەلێکی وەکوو باز و هەڵۆ و هیدیکە هێلانەی لێدەکەن.
ئۆیه
جۆره چنراوێکی تهنکی کونکونه بۆ جووانیی دهگیرێ به قهراخ شتدا.