کەژۆس

کاژۆس، چیایەکە لە ناوچەی بیتوێن. بڕوانە (بەیتاس) لە بەشی نێوی کوڕان).

ڕادان

1. ئەسپاردن بۆ سازکردن، وەکوو: (کەوام بە رادان داوە بۆم بدروون)؛ 2. وەبەرخۆدان و ماشتن؛ 3. زێدەبوون و راسانی ئاوی دەلیا لە مانگەشەودا؛ 4. دارێ کە لەباتی گۆڵە بە دەرگایەوە دەنێن؛ 5. داگیرسانی سۆپە یان سۆمپا؛ 6. گوندێکە لە دەشتی سندووسی لای نەغەدە.

خامان

جۆرێک پارچه‌ی سپییه‌ بۆ کراس.

پاتیلە

پاتێڵ، مەنجەڵی بچووک، بەرۆشی بچووک.

ڕەخسان

خۆبەخۆ وەدیهاتن.

هۆنا

1. دەنگی خۆش، دەنگی بەسۆز، وەکوو: به (هۆنا)یەکی خۆش دەستی پێکرد؛ 2. هێژی، هەنووکە، هێشتا.

فەروار

1. هەوارگەی زستانانی کۆچەران؛ 2. فەرمان، حوکم.

زەنگیلان

نێوی ناوچەیێکە لە کۆماری ئازەربایجان.

ئۆلکه

مه‌ڵبه‌ند، مه‌یدان.

لاوکۆ

1. کوڕی لاو؛ 2. کوڕی تازەپێگەییشتوو؛ 3. کۆی لاو؛ لە زمانی کوردیدا نێوگەلێک کە پاشگری (ۆ)یان هەیە، زیاتر بۆ بانگکردنە لەبەر هەستی خۆشەویستیی. بڕوانە بۆ لاو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!