سپێر
1. سپەر، چەپەر، خەل، سەنگەر، قەڵغان؛ 2. مەتاڵ، مەرتاڵ؛ 2. ئامرازی شەڕکەر کە بۆ خۆپاراستن لە برینی شمشێر بەکاریان دەبرد؛ 3. ئامرازی زێدە بۆ کار؛ 4. سپەر وشەیەکی کۆنی کوردیی یان پالەوییە کە پێیان گوتووە: ئەسپەر.
ئاڤامیه
نێوی شارۆچکهیهکی کوردنشین بوو له لای عهمارهی کوردنشینی کوردستانی باشوور که کوردی فهیلی تێدا دهژیا، بهڵام به دهستی حکوومهتی بهعس، کوردهکهی تووشی دهربهدهری و کوشتن و راوهدوونان هات و ئهوهشی که ما لهبهر ئهوهی عهربیان تێدا نیشتهجێ کرد، لهناو عهرهبدا توانهوه. له کوردستانی باشوور، حکوومهتی بهعس، چهندین شار و شارۆچکه و گوندی کوردنشینی وکوو: مهجهر، کرماشیه، بهگشیان، پهتیره، دهێنۆک، مهریس، رووسا، جاڕوهند، عهوێنه، گهرمان، بهوارین، کووت، عهماره، زهڕباتییه و هیدیکهی، که کوردی فهیلییان تێدا دهژیا، له کورد چۆڵ کرد و عهرهبیان هێنا جێگایان.
پشکۆ
سکڵ، پۆلوو، پەرەنگ، پەنگر.
بەفەڕ
1. پیرۆز؛ 2. بەبەهرە؛ 3. بەهونەر.
ڕێسمە
گرێژەنەی دەرکە و دەرگا.
گوڵزێڕ
گوڵی دەسکرد لە ئاوی زێڕ، گوڵی دروستکراو لە ئاوی زێڕ.
ناوازە
1. هەڵکەفتگ؛ 2. بژاردە؛ 3. سەراسا.
بۆشناخ
1. باڵابەرز و چوارشانە، کەڵەگەت؛ 2. کۆک و پۆشتە.
پەریناز
برێتی لە جوانچاکی ناسک و شیرین.
گۆران
نێوی تیرەیەکە لە کورد کە لە ناوچەی داڵاهۆ و رێژاو و زۆر شوێنی دیکەی کوردستان دەژین و رەدووی ئایینی (یارسان) یان (ئەهلی هەق) ن و (کاکەیی) یشیان پێدەڵێن. گۆرانەکان یەکەمین یان دەتوانم بڵێم یەکێ لەو تیرەگەلەی کوردن کە زووتر لە هەموو تیرەکانی کورد دەستیان کردووە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی و وشەی (گۆرانیی) بە نێوی ئەوانەوە هاتۆتە ناو زمان و ئەدەبیاتی کوردی؛ هۆزی گۆران یەکەم هۆز و تیرەی کوردن کە شارنشینییان دەست پێکردووە؛ لەبەر ئەوەش کە موسوڵمان نین، بەداخەوە پێیانگوتوون: گەور یان گاور، واتە: ناموسوڵمان!؛ لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامەتیشدا هەر سروود و ستران و ئاوازێکیش کە پێداهەڵگوتنی (ئیسلام)ی تێدا نەبووبێ، بە نالەبار و ناشایانیان لە قەڵەم داوە و پێیانگوتووە: گەورانی یان گاورانی!! و لەلایەن موسوڵمانانەوە بەرگری لێکراوە و وردە وردە ئەو ستران و سروودانە وشەی گەورانی بەسەردا بڕاوە و دوایی بۆتە: گۆرانی! هۆزی (گۆران) هۆزێکی کۆن و گەورەن؛ بەداخەوە (کوردی وشکەڕۆی موسوڵمان) یش پێیانگوتوون: دز، چەتە، رێگر، کە من پێموایە لەبەر ئەوەی کە موسوڵمان نەبوونە و پەیڕەوی ئایینی کۆنی یارسانن, وایان پێگوتوون، چونکە ئەوانە سەریان بۆ عەرەب و تەنانەت کوردی موسوڵمانیش کە لەبنەڕەتدا موسوڵمان نەبوونە و بە شەق و شمشێری عەرەب بوونەتە موسوڵمان، دانەنەواندووە؛ لەبەر ئەوەش کە کوردی موسوڵمان پەیتاپەیتا هێرشیان کردوونەتە سەر و ئازاریان داون، ناچار کاردانەوەیان نیشان داوە و خۆیانیان پاراستووە، کوردە موسوڵمانەکەش لە داخی ئەوە کە ئەم یارسان (ئەلحەق) انە پەرچەیان لەو دینە نەتەوەیی یەی خۆیان کردووە, ئامادە نەبوونە ببن بە موسوڵمان و ناونیتکەی وایان لێناون و بە دز و چەتە و رێگریان لەقەڵەم داون، لە کاتێکدا وا نییە و بۆ هەموو کوردیکی تێگەییشتوو و رۆشنبیر جێگای سەربەرزین، چونکە یارسان یان گۆرانەکان، زمان و کولتووری کوردییان لە چوارچێوەی ئەو دینە کۆن و نەتەوەیی یەی خۆیاندا بۆ پاراستووین! نێوی گۆران لە وڵاتانی ئورووپایی و ئامریکا و شوێنانی دیکە، بە یۆران دەخوێرێتەوە و ئەمیش وەکوو ئالان نێوێکی دنیاداگر (ئینترناشیۆناڵ)ە. بڕوانە (پاڵەوان) و (یارسان) لە بەشی کوڕان.