زینکۆ
لووتکەی پێشەوەی زین، قەڵپۆزی زین.
نیازی
پێداویستی.
ئارمانکۆ
نێوی قەڵایەک بووە لە باکووری کوردستان کە ئاشووریەکان ساڵی 254 زایینیی دروستیان کرد؛ هیچ شک و گومانی تێدا نییە کە دوو هەزار ساڵ زیاترە ئاسووری و ئەرمەنی و جوولەکە و هی دیکەش لە کوردستان لەگەڵ گەلی کورد پێکەوە دەژین و ئێستاش هەن. زمان و ئەدەبی ئەم نەتەوەگەلەش لە سەر زمان و ئەدەب و کەلتووری کورد شوێنیان داناوە و هی کوردیش بە سەر ئەوانەوە دیارە. جا لەبەر ئەمە هەندێ نێو لە زمانی کوردیدا هەن کە لەم کۆپەڕەدا چاپ کراون و کوردی نین و ئاسووری و ئەرمەنی و هی دیکەن. بڕوانە وشەی ئار.
بەڕۆژە
گوڵە بەرۆژە، تۆم رۆجیار پەرێس.
بەڵێن
پەیمان، سۆز.
پیرکان
نێوی کانیی و کێوێکە لە ناوچەی عەفرین لە رۆژاوای کوردستان
ئاشتی
پێکهاتنی دوای شەڕ، دۆخی نەبوونی شەڕ، ، پێکەوەهەڵکردن
ئەسپەرە
1. ئەسپەر، مەترکە، پێگرەی بێڵی بێڵباخ؛ 2. ئەو دارەی لە دەسکەبێڵی ئاسنی رادەکەن بۆ بێڵباخ و زەویهەڵکەندن؛ 3. گیای رەنگڕێژیی.
باجەڵان
بەت گلا، بەت جلا، باجەڵان، نێوی هۆزێکی کوردە لە هەرێمی کرماشان، کە دەبنە دوو تیرە: (جەمەوەر و قازانلوو). هۆزی باجەڵان لە دەوروبەری قۆرەتوو و هەورێن و شێخان و قەسری شیرین و قازانییەی مەندەلی و ناوچەی دەرگەزێن و دەیژ و لەلای (قەزوێن) یش هەن. بۆ واتای وشەی باجەڵان بڕوانە وشەی کەڵوڕ لە بەشی کوڕان.
ئارینۆ
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی فاشیستی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.