وێرە

1. ئێوارە؛ 2. شیکردنەوەی مانا.

نارێ

سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. بڕوانه بۆ نارین.

ڕاشن

جۆرێک سوێسنەکیویلەیە.

کاراک

کاراکا، کان، زەوینێ کە شتی بەنرخی تێدا هەیە و هەڵیدەکۆڵن بۆ کەڵک لێوەرگرتن.

سەرکۆت

زبرەی سەربێژنگ لە کاتی دەخڵ تەقاندندا.

پاپەک

نێوی باوکی ئەردەشیری یەکەم دامەزرێنەری پاشایەتی ساسانییەکانە کە بە ئەردەشێری پاپەکان نێوی دەرکردووە و دوایی بووە بە بابەک. پاپەک بە ریشە کورد بووە و لە کارنامەی ئەردەشێری پاپەکاندا ئاماژەی پێ کراوە؛ دیتنی دیکە دەڵێن: پاپەک نێوی باوکی دایکی، ئەردەشێر بووە.

باڵشمە

چووارچێوەی دەرک و پەنجەرە.

لێناز

نێوی هەوایەکی گۆرانیی کوردییە.

ڕۆژبەیان

نێوی عەشیرەتێکی کوردن کە لە باشووری کوردستان دەژین و جەمیل رۆژبەیانی نووسەر و زانای بەنێوبانگ که بە دەستی حکوومەتی بەعس کوژرا و زۆڵەکورد کوشتی، لەم هۆزەیە.

زەوەن

1. زەبەن، زەمەن، زۆر، فرە؛ 2. سوانە، گوێسوانە، پاسار، کەڵکەپاسار، لێوارەی بان؛ 3. زەوینی پڕگیا و لەوەڕ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!