زیمکان
دۆڵێکە لە ناوچەی سلێمانی لە کوردستان.
پاکان
ئینسانی چاک، پیاو چاکان، شێخ و مەشایەخ.
شۆڕش
راسان و راپەڕینی بەکۆمەڵ بۆ ئازادیی و مافی ژیان.
گەشین
1. سوور و بەدەق؛ 2. کرانەوەی گوڵ.
ژیان
ژی، گوزەران، زینگی، زیندەگی.
پاچینە
نەردیوان، پەیژە.
لالاڤ
لافاو، لەهی، سێڵاو.
پەردیس
پارادیس، بەهەشت، جەننەت، وشەیێکی کۆنی مادیی ئاوێستایی یە.
یەسنە
یەسنا، یەزنە، جەژن؛ بەشێکە لە بەشە گەورەکەی ئاوێستا، کۆپەڕەکەی زەڕدەشتی پێغەمبەر، کە بریتییە لە سروودی ئایینی.
ڕادانە
نێوی گوندێکی کوردنشینە له لای نەغەدە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان .