ژووڤان
پەژیوان، پەشیمان.
چینی
جۆرێک سواڵهته له رهنگی سهوز و شین.
ئارهناک
نێوی چیایێکه له ناوچهی بینگۆڵ، له کوردستانی باکوور.
لینا
کووپەی گەورەی جێگەی شەراو.
سکاڵا
1. هەڵڕشتنی داخ و خەفەتی دڵ؛ 2. هانابردنە بەر کەسێکی دیکە وەکوو شکایەت، گلەیی؛ 3. لۆمە و سەرکۆنە؛ 4. بیری چارەدیتنەوە.
چاوباز
کچێک که چاوی وهکوو چاوی باز جوان بێ.
کاسنی
جۆرێک گیایە.
هەڕەت
1. تاف، ئاز، تۆخ، وەکوو: (تافی لاوەتی) یان (تۆخی لاوەتی)؛ 2. جەنگە، کاتی زۆربوونی شتێک؛ 3. دەرفەت، کیس.
ئۆدار
تهڕ و تازه و ئاودار.
قەمان
1. وشکبوونی داری تەڕ؛ 2. کانیاوێکە لە سەر ترۆپکی چیای (شنروێ) لە ناوچەی هەڵەبجە.