ئاخڵه

1. خه‌رمانه‌ی مانگ؛ 2. ژوورێکی کورته‌دیواری سه‌ردانه‌پۆشراوه‌ که‌ کای تێده‌که‌ن؛ 3. په‌پکه‌به‌ستن.

کاوان

1. کۆی کاو؛ 2. کاو واتە: مراد، (کاوان)یش: مرادان؛ 3. بە هەورامیش واتە: کەل، ملە، یاڵ، گەردەنە؛ 4. هەروەها گوندێکە لە ناوچەی شەقڵاوە لە باشووری کوردستان.

سەرکۆ

1. سەرکۆنە، لۆمە و سەرزەنش؛ 2. گەنمی سەرەوەی خەرمان.

کرمەک

1. خشڵی ژنانە؛ 2. زوانەی ناو ئاڵقەی کانزا و ئاسن.

شادیک

وەرویرکە، منداڵی دڵخۆشکەری خانەوادە.

داچان

وشه‌ی بکه‌ری داچاندنه‌، واته‌: داره‌که‌ی داچان.

خانیان

1. هۆزێکی کوردە لە (جزیر و بۆتان) کە شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانی لە مێژووی (کورد و کوردستان) دا دەڵێ: لە دەوروبەری بایەزید دەژین. بڕوانە خانی لەسەرەوە؛ 2. خانیان گوندێکە لە ناوچەی شاسواری شیراز کە قسەکردنیان تێکەڵێکە لە کوردیی و گیلەکی؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی مەراغە و کوردیی قسە دەکەن.

ڕەوا

1. قەبووڵ، وەکوو: رەوا نییە بیکوژن؛ 2. شیان، وەکوو ئەو جل و بەرگە هەر بە تۆ رەوایە.

پەرژین

1. پەرچ، پەرچین، چیل، شوورەی بەدڕوو، پەرچی دڕکاویی، پەرژینی باخ و بێستان؛ 2. نەتوانین لە کاردا، وەکوو: کارم زۆرە نامپەرژێتە سەر ئەو کارە.

بارزین

دۆڵێکە لە ناوچەی برادۆست لە پشت (زینوێی خەلان) لە باشووری کوردستان کە لەوێوە کوردستانی سەردەسێر دیارە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!