ڕووپاک
بەئابڕوو، ماقووڵ.
ڕەوڕەوک
تراویلکە، شوێنێک کە لە دوورەوە پێت وایە ئاوە و ئاو نییە.
بڵبەر
1. شوێنی نەرمی زیاد لەپێویست؛ 2. گوندێکە لە لای سلێن، لە هەورامان تەخت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
فەرهاد
نێوی دڵدارەکەی (شیرین) و قارەمانی چیرۆکی (شیرین و فەرهاد)ی کوردییە، کە بە فەرهادی لوڕ بەنێوبانگە و هەڵکۆڵی بەردەکەی (تاقوەسان)ی کرماشانە. بڕوانە وشەی سان.
بازین
1. وەکوو باز؛ 2. چاوتیژ، تیژبین.
لوتکە
نووک، دوند، ترۆپک، کەپک، پۆپە، قەلەپۆپەی چیا و کێو.
فەریان
1. بە زاراوەی کۆنی پالەوی (کەڵوڕیی) واته: یارمەتی، هاوکاریی، کۆمەک، گەل، هەرەوەز؛ 2. نێوی کانییێکە لە ناوچەی سوێسنایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
ئاوار
1. جیا، جودا؛ 2. هەڵوای ئارد و دۆشاوی وشکهەڵاتوو بۆ زستان؛ 3. چایلێنەری ماڵ؛ 4. داروپەردووی خانووی رووخاو.
ڕۆژا
ئاماژە بە رۆژ، ئاماژە بە هەتاو.
نەبەز
پاڵەوان، شکستنەدراو، نەشکاو، بەهێز و توانا.