نالین
ناڵاندن، ئاه و ناڵە.
ئەسپەرێز
نێوی گوندێکە لە لای گوندەکانی (نگڵ) و (میانه)ی سەر بە هەورامان، لە نێوان سنە و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
زارگەش
قسەخۆش و رووخۆش.
ئاماژ
نیشانە، ئامانج.
شەبەنگ
تیشکدانەوەی ڕەنگەکانی خۆر.
سالۆر
ژیر و تێگەشتوو، بەئاوەز. وەکوو: ژنێکی سالۆرە.
باپۆک
باپووک، کڕێوە و تۆفی بەفر کە با دەیهێنێ.
هەرکۆ
هەرجێ، هەرکوێ.
ڤارین
1. تەنیایی؛ 2. نادیاریی.
نەوین
1. لە وشەی چاوگی (لێنەوین) وەرگیراوە، بە واتای بەرزکردنەوە و پڕپێداکردن، (لێ نەوی بەرزی کاتەوە)؛ 2. چەمینەوە، (دوو جار دانەوی قەڵەمەکەی هەڵگرێ).